Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 04:19

پارێزگاری ھەولێر ئیدانەی کرده‌وه‌که‌ی چه‌کدارانی پەکەکە دەکات

کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی  ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 12 ى 3 ى 2021،  لە گەروی سنگای دەڤەری سیدەکان، بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێك كه‌له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه‌ دانرابوویه‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ دوو هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی،  پێشمه‌رگه‌یه‌كیش به‌ناوی " تاریق قادر خاڵند" شه‌هید بوو ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئیدانه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت:به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هیدبوونی پێشمەرگەی كوردستان (تاریق قادر خالند)مان پێگەیشت کە شەوی هەینی لە دەڤەری سیدەكان بەهۆی بۆمبێکی چێندراوی چەکدارانی پەکەکە بەئۆتۆمبێلێكدا تەقیەوە و لەئەنجامدا خۆی شەهید بوو و پێشمەرگەیەكی تریش کە هاوەڵی بوو بریندار بوو. 
ده‌شڵێت: وێڕای ئیدانەکردنی توندی ئەم ڕەفتارەی چەکدارانی پەکەکە، پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و کەس و کار و دۆستانى دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر:

بۆ بەڕێز/ بنەماڵەی شەهید (تاریق قادر خالند) 

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی شه‌هیدبوونی پێشمەرگەی كوردستان (تاریق قادر خالند)مان پێگەیشت کە شەوی هەینی لە دەڤەری سیدەكان بەهۆی بۆمبێکی چێندراوی چەکدارانی پەکەکە بەئۆتۆمبێلێكدا تەقیەوە و لەئەنجامدا خۆی شەهید بوو و پێشمەرگەیەكی تریش کە هاوەڵی بوو بریندار بوو. 

بەمبۆنەیەوە، وێڕای ئیدانەکردنی توندی ئەم ڕەفتارەی چەکدارانی پەکەکە، پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و کەس و کار و دۆستانى دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین، لە خودای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەئێوەی بەڕێز و كەسوكاری ببەخشێت و ئەمە دواناخۆشیتان بێت، هەروەها نزا دەکەین خودای گەورە شیفای کاک (مزەفەر فەرهاد حەسەن) بدات و بەسەلامەتی بگەڕێتەوە ناو خێزانەکەی.

انا للە وانا الیە راجعون

ئومێد خۆشناو      
پارێزگاری هەولێر
2021.3.13

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.