مه‌لوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ میسر، رایگه‌یاند كه هه‌وڵه‌كان گه‌یشتنه ئه‌نجام و حاڵیحازر دانووستانی نێوان هه‌ردوولا بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی دیپلۆماتیكی به‌رده‌وامه.
دوای ئه‌م لێدوانانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسریش كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به ئاژانسی مینای میسری راگه‌یاندووه كه راسته ویست و داواكاری توركیا بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام میسر بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایی بكاته‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه كه توركیا رێز له ئاشتی هه‌رێمی و جیهانی، رێككه‌وتن و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت و كۆتایی به دهستوهردانیكردن له كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بیدا بهێنێت. ئه‌و به‌رپرسه میسرییه هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه پێشتریش له‌سه‌ر ئاستی مهسلهحهتگۆزار ( پاراستنی بهرهژوهندییهكان) په‌یوه‌ندی له نێوان توركیا و میسردا هه‌بوونه و ئێستایش په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ر له‌و ئاسته‌دان و ناتوانین بڵێن له ئاستی دیپلۆماتیكیدان. له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه میسریییهكان باسیان له‌وه كردووه كه چه‌ند جارێكه توركیا داوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی له قاهێره‌ی پایته‌ختی میسر كردووه به‌ڵام ئه‌و داواكارییه له لایه‌ن به‌رپرسانی میسره‌وه ره‌ت كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها رۆژی هه‌ینیش سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا كه باسیان له‌وه ده‌كرد كه ئه‌ردۆغان ده‌ستبه‌رداری سڵاوی رابیعه ( چوار) بووه رایگه‌یاند كه ئه‌و سڵاوه مانا و واتای زۆر گرنگی هه‌یه و ئێوه لێ تێ ناگه‌ن و مانای ئه‌و سڵاوه، یه‌ك وڵات، یه‌ك ده‌وڵه‌ت، یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك زمانه و ئه‌مه درۆشمی سه‌ره‌كی ئاكه‌په و حكوومه‌تی ئاكه‌په‌یه بۆ توركیا. ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردبوو كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ میسر له ئاستێكی زۆر باڵادا ده‌ستیان پێكردووه. ئه‌رده‌لان گۆران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.