له 13/3/1991 بڵێسه‌ى راپه‌ڕینى پیرۆز گه‌یشته ده‌شته ئازارچه‌شتووه‌كه‌ى گه‌رمیان و جه‌ماوه‌رى ده‌ربه‌ندیخان و باوه‌نوور و جه‌له‌ولا و جه‌باره‌ى گه‌رمیان و توانیان ناوچه‌كانى خۆیان رزگار بكه‌ن. جێى باسه ئه‌و ناوچانه یه‌كێك بوون له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ى كوردستان كه له ئه‌نجامى هێرشى به‌دناوى ئه‌نفاله‌كاندا زیانێكى زۆریان لێكه‌وتبوو، ته‌واوى گونده‌كانیان وێران و دانیشتوانه‌كانیان ئه‌نفال كرابوون، رزگار كردنى ئه‌و ناوچانه‌ى گه‌رمیان راپه‌ڕینى برده قۆناغێكى نوێوه .
له چوارچێوه‌ى به‌رخودانه مه‌زنه‌كه‌ى ئادارى نه‌وه‌د و یه‌ك جه‌ماوه‌رى شارى زاخۆ، زاخۆى رووبار‌ى خابور و پردى ده‌لال ئازاد بوو، زاخۆ راپه‌ڕی و شاره‌كه‌یان له ده‌یان ساڵ ژێرده‌سته‌یى و زۆردارى رزگار كرد، رزگاربوونى زاخۆ دیسان بۆ خۆى سودێكى زۆرى هه‌بوو، چونكه زاخۆ به یه‌كێك له ده‌روازه گرنگه‌كانى كوردستانى عێراق داده‌نرێت به‌رووى جیهانى ده‌ره‌وه‌دا، ئه‌وه‌ش بۆ خۆى سه‌ركه‌وتنێكى تازه‌ى جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه بوو، زاخۆ هه‌میشه به یه‌كێك له مه‌ڵبه‌نده‌كانى كوردایه‌تى و شۆرش و به‌رخودانه‌كانى بزاڤى رزگاریخوازى كوردستان داده‌نرێت و به‌ر له راپه‌رین رژێمى له‌ناوچووى به‌عس هه‌موو كاتێك هه‌وڵى داوه مۆركى كوردستانى و كوردایه‌تى له زاخۆى ده‌لال و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى بسڕێته‌وه، به‌ڵام راپه‌ڕینى جه‌ماوه‌ر، هه‌موو ئه‌و ستراتیج و سیاسه‌ته نه‌زۆكانه‌ى له گۆڕنا و له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆى ئه‌و ساڵه دا زاخۆ ئازاد بوو كه له رووى جوگرافى و ستراتیجییه‌وه گرنگییه‌كى زۆرى بۆ راپه‌رین هه‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.