Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 00:45

داواده‌کرێت په‌له‌ له‌په‌سندکردنی بوودجه‌دا‌ بکرێت

کوردستان TV
100%

 

حه‌یده‌ر سۆفی، شاره‌زایی یاسایی عێراق رایگه‌یاند: په‌له‌كردن له‌ په‌سندكردنی بوودجه‌ پابه‌ند بوونی یاسایی و ئه‌خلاقی و نیشتمانی په‌رله‌مانتارانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌نگده‌رانیان.

حه‌یده‌ر سۆفی له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی نیشتمانی عێراق بۆ هه‌واڵیی گوتی: پابه‌ندبوونێكی ئه‌خلاقی و نیشتمانی و یاسایی له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌یه‌ بۆ په‌سندكردنی بوودجه‌و یاسا گرنگه‌كان.

هه‌روه‌ها گوتیشی: هاووڵاتیان نوێنه‌ره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ هه‌ڵبژاردووه‌ تا یاساكان له‌ كاتێكی گونجاوو له‌سه‌ره‌تای ساڵیی دارایی هه‌موار بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌و شاره‌زا یاساییه‌ی عێراق روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مانتاران له‌ هه‌موو جیهاندا ده‌ترسن له‌وه‌ی هه‌ر دواكه‌وتنێك له‌ په‌سندكردنی یاساكان به‌ تایبه‌تی بوودجه‌ رووبدات، چونكه‌ ده‌نگده‌ران لێیان دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌.
شایانی باسه‌ بڕیاردراوه‌ رۆژی دووشه‌مه‌ 15ی ئادار دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر په‌سندكردنی بوودجه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.