Erbil 18°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:31

له‌ سیده‌کان به‌هۆکارێکی نادیار ئۆتۆمبیلێک ته‌قییه‌وه‌ و شه‌هید و بریندار هه‌یه‌

ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراوی په‌كه‌كه‌وه‌ ڕوویدابێت
کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی لە گەروی سنگای دەڤەری سیدەکان، بەھۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێك دوو هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی.

له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سیده‌كان پێیڕاگه‌یاندین: له‌ ڕووداوه‌كه‌دا كه‌سێك به‌ناوی " تاریق قادر خاڵند" شه‌هید بوو، هه‌روه‌ها كه‌سێكی تر به‌ناوی " مزه‌فه‌ر فه‌رهاد حه‌سه‌ن" به‌سه‌ختی بریندار بوو.

گوتیشی: ھەردوو هاووڵاتییه‌كه‌  دانیشتووی شاروچکەی سیدەکانن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ دوو ده‌نگۆ هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكیان ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌هۆی بۆمبی چێنراوی په‌كه‌كه‌وه‌ بووه‌ و ده‌نگۆكه‌ی تریش ده‌ڵێت به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ڕوویداوه‌.

گوتیشی: برینداره‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی گه‌ێندراوه‌ته‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی سیده‌كان و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ كراوه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران كراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ ڕووداوه‌كه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.