به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی پۆلیسی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر/ بنكه‌ی پۆلیسی بنه‌سڵاوه ئاگاداركرانه‌وه به بوونی ته‌رمێك.
ڕاشیگه‌یاند: دوای گەیشتنی تیمیەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا هاووڵاتیيەک بە ناوی (عه‌لی سه‌باح سوار)، تەمەن 29 ساڵ بە کوژراوی کە شوێنەواری 3 فیشه‌ك بە جەستەیەوە دیار بوو لە نێو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه تیمەکانی بۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە و دەستگیر کردنی بکەری سەرەکی تاوانەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.