Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:19

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ تاقیگەی ئاوی هەولێره‌وه‌

ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌ولێر پاكه‌ و چه‌ند كۆمپانیایه‌ك ده‌یانه‌وێت فێڵ له‌ خه‌ڵكی بكه‌ن
کوردستان TV
100%

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا هۆبه‌ی تاقیگه‌ی ئاوی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ماوەیەکی زۆره چەند كۆمپانیایەک به ناوی ئەوەی گوایه ئاوی ماڵان پیسه، تێستی ئاوەکان دەکەن به شێوەیەکی چەواشەکاری بەڵام ئێمە وەک تاقیگەی ئاوی هەولێر ئەوه‌ ڕەتدەکەینەوە کە توانەوەی یەکێک لەو دوو جەمسەرەی کە لەناو ئاوەکە دادەنرێت، بە هۆی ڕوودانی كارلێکی كیمیکی لەگەڵ خوێیەکە دەبێتە دروستبوونی هایدرۆکسیدی ئاسن، بەهۆی ئەوەش ڕەنگی ئاوەکە زەرد دەبێ چونکە یەکێک لە جەمسەرەکان لە ئاسن دروست کراوە بۆیە لە ئاوەکە گۆڕانکاری بەسەردێ و لەگەڵ خوێیەکە دەست بە توانەوە دەکات و ڕەنگی ئاوەکە دەگۆڕێت، بەڵام جەمسەری دووەم لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نایەت.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: لێرە هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە ئاوی شارە خۆشەویستەکەمان هەولێر هیچ گرفتێکی نییە و زۆر پاکە لە ڕووی زانستییەوە و باشتریشە لە ئاوی کانزایی کە ڕۆژانە زۆرینەی خەڵکی بەکاری دەهێنن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: تێبینییەکی گرنگ:- ئەوەی باسمان کرد لەم ئاوەی کە تایبەتە بە کۆمپانیاکە، کاتێک کە ئاوەکەی خۆیان تێست دەکەن هیچ گۆڕانێک ڕوونادات چونکە ئاوەکەی خۆیان هەموو جۆرە خوێیەکی لێ داماڵراوە بۆ ئەوەی ڕەنگی نەگۆڕێت و فێڵ لە هاووڵاتیان بکەن.

هێرش عەبدوڵڵا بەرپرسی هۆبەی تاقیگەی ئاوی هەولێر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.