جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند: بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه كێشه و هۆكاری دیكه له نێوان لایه‌نه شیعییه‌كان هه‌یه وایكردووه په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی دوابكه‌وێت.
دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: زەحمەتە لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشه‌ممه‌ی پەرلەمان پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌كی عێراق، پەسەند بکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پێویستە رۆژێکی دیکەش بۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە، دیاری بکرێت، چونکە هێشتا پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق پەسەند نەکراوە.
دووپاتیشی كرده‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك پشكی هه‌رێم هۆكار نییه بۆ ڕاگرتنی بودجه‌ی گشتی به‌ڵكو كێشه و هۆكاری دیكه له نێوان لایه‌نه شیعییه‌كان هه‌یه وایكردووه په‌سه‌ندكردنی بوجه‌ی گشتی دوابكه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.