ئێران بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە راگرتنی هاتوچۆی گەشتیارانی لە نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان درێژکردەوە.
له راگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ هاتووه، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە لایەنی ئێرانی ئاگاداریان کردوینەتەوە کە بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٣/١١ بۆ ماوەی هەفتەیەک درێژکرایەوە، واتە تا هەفتەیەکی دیکە ڕێگە بە سەردانی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاوڵاتیانی ئێرانی ڕێگەیان پێ نادرێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.