سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.3.11، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەڕێوەبەری گشتیی پەروردەی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان و مامۆستایان، لەمەراسیمێکدا، لەمۆزەخانەی ئەرشیفی پەروردەیی هەولێر، پەردە لەسەر مێزی یادەوەری دیکۆمێنت و ئەرشیفی( مامۆستا سەباح بەرزنجی) لادرا.
بنەماڵەی مامۆستا(سەیید سەباح بەرزنجی) کەسایەتی دیاری شاری هەولێر و پێشمەرگە و خەباتکار، بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەرین و ڕزگارکردنی شاری هەولێر کە هەر لەو ڕۆژەشدا بەهۆی تۆپبارانکردنی ڕژێمەوە گوله تۆپ بەرماڵەکەیان کەوتووە و تەواوی سەرخێزانەکەیان بریندار بوونە، دیکۆمینت و ئەرشیفی خوالێخوشبوو (مامۆستا سەباح بەرزنجی)یان پێشکەش بەمۆزەخانەی ئەرشیفی پەروردەیی هەولێر کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.