Erbil 29°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:19

پارێزگاری هەولێر بازاڕی نیشتیمان بەسەرده‌کاته‌وه‌

بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بازاڕ و جموجۆڵی کاسبکار و دوکانداران
کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.3.11، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بازاڕ و جموجۆڵی کاسبکار و دوکانداران و کێشە و کەم و کوڕییەکانیان، بازاڕی نیشتیمانی شاری هەولێری بەسەرکردەوە.

لەبەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، لەنزیکەوە لە ڕەوشی بازاڕەکە و کێشە و کەم کوڕی و کارەکانییانی کۆڵییەوە و گفتوگۆی لەگەڵ کاسبکارو خاوەنی دوکانەکانی نێو بازاڕ کرد و گوێی لەگللەیی و کەم و کوڕیی و پێداویستیەکانی گرتن و دڵنیایی کردنەوە ئەوەی لەتوانای پارێزگای هەولێر دابێت، بۆ چارەسەری کێشە و کەم و کوڕی و خزمەتکردنی بازاڕەکە و کاسبکارانی درێغی لێناکرێت.

پارێزگاری هەولێر، هەروەها داوای لەگەڵ کاسبکار و خاوەن دوکانەکانی نێو بازاڕ کرد بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و ئازیزانییان، پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن بەتایبەتی بەستنی (دەمامک).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.