Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 21:16

چه‌مچه‌ماڵ.. سێ که‌س به‌ تۆمه‌تی کوشتن و ڕێگریکردن و بڕینی گیرفانی هاووڵاتیان ده‌ستگیرکران

به‌ ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با له‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌كرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی زانیاریمان بەدەست گەیشت کە گروپێکی چەکداری کەپێکهاتون لە چوار کەس لەڕێگای نێوان چەمچەماڵ تەکیەی کاکەمەند هەستاون بەڕێگریکردن و بڕینی گیرفانی هاوڵاتیان وە کوشتنی هاوڵاتیەکی عەرەب بەناوی (ی ، ھ ، ع ) لە (٥_٣_٢٠٢١)

لەو پێناوەدا بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان لوا‌و(عەلی شەهید محەمەد ) هێزەکانمان کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون

سەرەنجام لە (٨_٣_٢٠٢١) دووکەس بەناوەکانی ( ب،ل،ح) و (ح،ب،و) لە (٩_٣_٢٠٢١)کەسێکی دیکە بەناوی (د، أ ، ش) دەستگیرکران ، کەسەرجەمیان خەڵکی قەزای چەمچەماڵن .

ڕاشیگه‌یاند: تاوانلێکراوەکە بەڕەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی پارێزگای (بغداد)ە دوو منداڵی خۆی و ئامۆزایەکی لەگەڵدابووە ویستویانە بۆ گەشتکردن بچن بۆ شاری سلێمانی

تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (٤٠٥) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ڕۆژئاوای سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.