Erbil 29°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:19

پەیامێک له‌ گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

د. جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی ساڵیادى ١١ى ئازاربڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

ئەمڕۆ ٥١ ساڵ بەسەر واژۆكردنی ڕێككەوتننامەى ١١ى ئازارى ساڵى ١٩٧٠ تێدەپەڕێت، ڕێككەوتنێکى فەرمی و یاسایی و مێژوویی کە لە چوارچێوەی ئۆتۆنۆمى و دەستوریدا، بۆ یەکەم جار و لە عێراق دان بە مافە نەتەوەیی و سیاسییەكانی كورددا نرا. ئەم ڕێککەوتنە کە بەرھەمی شۆڕشی ئەیلول بە سەرۆکایەتیی خوالێخۆشبوو مەلا مستەفا بارزانی بوو، وەرچەرخانى گەورە و بنەمایەکى بەهێز بوو بۆ ئاشتەوایی سیاسى و کۆمەڵایەتی لە هەموو عێراق و دەستپێکى فەزایەکى نوێى کارى سیاسى و دیپلۆماسی لاى کورد.

ڕێککەوتننامەى ١١ى ئازار بنەماى تێهزرینى سیاسەتێکى حەکیمانە و ئاشتیخوازانە و هەوڵدانە بۆ پێکەوەژیان لە چوارچێوەیەکى دیموکراسى و دەستوورى و فیدراڵی کە ئێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیڕەوى دەکات و خوازیارە هەموو لایەنە سیاسییەکانى عێراقیش بەو ئایدیا و خواستەوە کار بۆ چەسپاندنى ئاشتى و ئارامى و بنیاتنانەوە و پێشکەوتن بکەن.

د. جوتیار عادل گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.