بهبۆنهى تێپهڕبوونى سێ ساڵ بهسهر پەخشی كهناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی، دهزگای رۆشنبیری و راگهیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامێكى پیرۆزبایى ئاراستهى بهڕێوهبهرو كارمهندانى كهناڵهكه كرد، ئهمه دهقهكهیهتى :
پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ كەناڵی ئاسمانی (زاگرۆس تیڤی)
بەڕێزان/ سەرپەرشتیار و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی زاگرۆس تیڤی..
لە (4)هەمین ساڵوەگەڕی پەخشی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس بە زمانی عەرەبی، پڕ بەدڵ گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ماندوونەناس و بینەرانی ئازیزی كەناڵەكەتان دەكەین، ئومێدەوارین ئەم بۆنە پیرۆزە دەرفەتێك بێت بۆ هەنگاوی چاكتر و پێشكەوتووتر لە كارەكانتان و پێشخستنی بوارە جۆراوجۆرەكانی كار و بەرنامەكانتان.
دوای چەندین ساڵ خزمەت و بەخششی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس بە زمانی شیرینی کوردی و دواتر بەھۆی پێویستی قۆناغەکە گۆڕینی بۆ زمانی عەرەبی دەست پێشخەری و هەنگاوێكی گرنگ و بەسوود بوو بۆ زیاتر ناساندنی دۆزە رەواكەمان وەك سەكۆ و پردێكی میدیایی بۆ خزمەتگەیاندن بەو بوارە و برەودانی زیاتر بە بواری كوولتوری و رۆشنبیریی كوردیمان.
رۆڵی میدیا بە گشتی و كەناڵی ئاسمانی بەتایبەتی لەو سەردەمەی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا و شۆڕشی زانیاریدا زۆر بایەخدارە، بۆیە ئەركی ئێوە و گشت كەناڵەكانی دیكەی میدیاییە بەوپەڕی راستگۆیی و بابەتیانە و خەمخۆرنە لە ئاست ئەو بەرپرسیارەتیە و داخوازییە رەواكانی گەلەكەمان دابن.
بەو بۆنەیەوە پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس دووپات دەكەینەوە و، بۆ ساڵی داهاتوو هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١١ـی ٣ـی ٢٠٢١
دهزگای رۆشنبیری و راگهیاندنی پارتی ساڵیادی زاگرۆس تیڤی پیرۆز دهکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.