ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ھاووڵاتییان و كاسبكارانی بازاڕی حهسیرهكهی شاری كه‌ركووك دژبه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ و كه‌ره‌نتین گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا و داوای ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆیان كرد.
له‌مباره‌یه‌وه به‌شداربوویه‌كی گردبوونه‌وه‌كه گوتی: ئه‌وه‌ی لێره كۆبووینه‌ته‌وه خاوه‌ن دووكانین و ھهموومانیش سێ خێزانمان له‌سه‌ر ئه‌م دوكانهیه و له مانگێكدا، 12 رۆژ قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆیه و دوكانمان پێ داده‌خه‌ن و له مانگێكدا، 14 رۆژ دووكانمان كراوه‌یه و كار ده‌كه‌ین به‌و 14 رۆژه ده‌بێت كرێی دوكان و كرێی كۆگا و مه‌سروفی ئه‌و كه‌سانه‌ی له دوكانهكهمدا كارده‌كه‌ن به‌و 14 رۆژه ده‌ربكه‌م و ئه‌مه‌یش ناكرێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ساڵی پار چه‌ند مانگێك به‌ھۆی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆه دوكانمان داخرابوو، زیانێكی زۆرمان به‌ركه‌وت چونكه كرێچین و كرێی دوكان و مهسروفمان له‌سه‌ر بوو، بۆیه داواكارین بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ ھهڵبوهشنرێتهوه چونكه خزمه‌تی خه‌ڵكی ناكات و ئه‌و قهدهغهیهیش بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا نییه، چونكه له‌دوای ته‌وابوونی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ، بازاڕه‌كان قه‌ره‌باڵغ ده‌بن و جمه‌ی دێت له ھاووڵاتییان".
یه‌كێكی تر له به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی بازاڕی حه‌سیره‌كه گوتی: قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ كاریگه‌ری خراپی كردۆته سه‌ر كاری رۆژانه‌ی ھاوڵاتییان و ھه‌موومان زهرهمهندین و كارمان نه‌ماوه و ناتوانین بژێوی ژیانمان په‌یدا بكه‌ین، بۆیه داوا ده‌كه‌ین به‌زووترین كات بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ ھهڵبوهشینرێتهوه و بازاڕه‌كانی شاره‌كه بكرێته‌وه".
به‌پێی بڕیاره‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی عێراق له ھه‌فته‌یه‌كدا سێ رۆژ قه‌ده‌غه‌ی گشتی ھاتوچۆیه كه ئه‌وانیش رۆژانی ھه‌ینی، شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌یه و چوار رۆژه‌كه‌ی تری ھهفتهیش قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ له كاتژمێر ھه‌شتی ئێواره‌وه تا شه‌شی به‌یانی رۆژی دواتره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.