مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی(51)همین ساڵیادی رێككه‌وتننامه‌ی (11ـی ئاداری 1970 رایدهگهێنێت ، ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه، كه ده‌سكه‌وتێكی بایه‌خداری شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن بوو، هه‌رچه‌نده له هه‌ر دوو لایه‌نی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌كیه‌وه دژایه‌تی ده‌كرا، به‌ڵام له سه‌ر هه‌ردوو ئاستدا سه‌دا و ده‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌بوو، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆوه ده‌سكه‌وتێكی دیكه بوو بۆ ده‌نگه ئازاد و دیموكراسی و پێشكه‌وتنخوازه‌كان بۆیه پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێكراو له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌شدا رای گشتی جیهانی وروژاند و نێوه‌نده عه‌ره‌بی و جیهانیه‌كان به هه‌نگاوێكی گرنگ و به‌سوودیان بۆ گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانی عیراق له‌قه‌ڵه‌م دا.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ..
به بۆنه‌ی(51)همین ساڵیادی رێككه‌وتننامه‌ی (11ـی ئاداری 1970
رێككه‌وتننامه‌ی (11ـی ئادار)ی مێژوویی، پێش (51)ساڵ له‌نێوان حكومه‌تی ئه‌وسای عیراق و سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كورد به‌رابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر مۆركرا، ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه به‌رهه‌م و ده‌ره‌نجامی خه‌بات و تێكۆشانی ساڵه‌های ساڵه‌ی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پێشمه‌رگه دلێره‌كان بوو.
رێككه‌وتننامه‌ی(11ـی ئادار) وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی، بایه‌خ و كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو به‌سه‌ر ره‌وتی بزاڤی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ییمان و به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانمان، هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و سه‌روه‌ریانه بوو له مێژووی كورد و پارتیمان به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی نه‌مر بۆ پێداگریی و سووربوون له‌سه‌ر گه‌یشتن به مافه ره‌واكانمان.
ئه‌مڕۆ له رۆژمێری پڕ له شانازی بۆنه‌كانی ئادار و نه‌ورۆزدا یادی رێككه‌وتننامه‌ی (11ـی ئاداری 1970) ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی له مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازی كوردستاندا گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار بوو حكومه‌تی عێراق دان بنێت به مافه سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیداریی و كه‌لتورییه‌كانی گه‌لی كورد و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به رێگه‌ی ئاشتیانه و گفتوگۆ.
رێككه‌وتننامه‌ی (11ـی ئادار)ی مێژوویی، وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن، ده‌رفه‌ت و زه‌وینه‌ی ئاشته‌وایی و سه‌قامگیریی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی له عیراق ره‌خساند، ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌تی حیكمه‌ت و دووربینی و پلانڕێژیی سیاسه‌تی بارزانی نه‌مر و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی بوو، كه حكومه‌تی عیراقی ئه‌وسای ناچاركرد به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه ملكه‌چ بكات بۆ داوا و مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان.
رێكه‌وتننامه‌ی (11ـی ئادار) له‌رووی مێژووییه‌وه گرنگی و بایه‌خی له‌وه‌دایه به یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه داده‌نرێ له‌رووی یاساییه‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجار تیایدا به ره‌سمی دان نراوه به مافه نهتهوهیییهكانی گه‌لی كورد و بڕیاردان له‌سه‌ر مافی ئۆتۆنۆمی له كوردستانی عیراق و زمانی كوردیش دووه‌م زمانی فه‌رمی بێ له‌عیراقدا، جگه له چه‌ندین ده‌سكه‌وتی دیكه‌ی گرنگی ئیداری و فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیریی.
رێككه‌وتننامه‌ی (11ـی ئاداری 1970) له رێگه‌ی دانوستانی ئاشتیانه و دیموكراسیانه بناغه‌یه‌كی راست و دروستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به پێی هه‌لومه‌رجی ئه‌وسا داڕشت، مه‌به‌ست له‌و هه‌نگاوه‌ش ته‌نیا كۆتایی هێنان نه‌بوو به شه‌ڕ و كوشتار و ململانه‌ی خوێناوی، به‌ڵكو چه‌ند بڕیارێكی مه‌بده‌ئی و راستیشی دا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی له عێراق و دواڕۆژی كێشه نه‌ته‌وایه‌تییه چاره‌نووسسازه‌كانی چه‌سپاند، هه‌روه‌ها ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگیش بوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و داخوازییه‌كانی پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك توركمان و كلدان سریان ئاشووری.
ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه، كه ده‌سكه‌وتێكی بایه‌خداری شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن بوو، هه‌رچه‌نده له هه‌ر دوو لایه‌نی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌كیه‌وه دژایه‌تی ده‌كرا، به‌ڵام له سه‌ر هه‌ردوو ئاستدا سه‌دا و ده‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌بوو، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆوه ده‌سكه‌وتێكی دیكه بوو بۆ ده‌نگه ئازاد و دیموكراسی و پێشكه‌وتنخوازه‌كان بۆیه پێشوازیه‌كی گه‌رمی لێكراو له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌شدا رای گشتی جیهانی وروژاند و نێوه‌نده عه‌ره‌بی و جیهانیه‌كان به هه‌نگاوێكی گرنگ و به‌سوودیان بۆ گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كانی عیراق له‌قه‌ڵه‌م دا.
سه‌ركردایه‌تی پارتیمان سوور بوو له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی رێككهوتننامهكهو پێی وابوو سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێیه به‌ره‌و گۆڕانكاری ئه‌وتۆ لهرهوشهكه و ژیانی هاووڵاتیان و پێشكه‌وتن و گوزه‌رانیان، كه‌چی رژێمی به‌عس به پێچه‌وانه‌وه تاده‌هات له‌به‌نده‌كانی پاشگه‌ز ده‌بۆوه له‌وانه‌ش نكوڵیكردن له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانیبوونی كه‌ركووكی دڵی كوردستان و ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی دانیشتوان له‌و ناوچانه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن، كه ده‌بوایه به‌پێی ده‌ستوور سه‌رژمێریان تیا ئه‌نجام بدرایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه بوو بهبناغهیهك بۆ ته‌واوی پرۆسه‌كانی دیالۆگ و گفتوگۆ، كه شۆڕشی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق كردوویه‌تی و بوو سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی ساڵی (1991)یش.
رێكه‌وتی راگه‌یاندنی رێككه‌وتننامه‌ی(11ـی ئاداری 1970)هاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژژمێری ئازادكردنی شاری هه‌ولێر له (11ـی ئاداری 1991) هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ش پیرۆزباییه‌كی گه‌رم و ئه‌مه‌كدارانه له رۆڵه خۆراگرهكانی شاری دێرینی هه‌ولێر، شاری برایه‌تی و لێبوورده‌یی و وه‌فاداریی ده‌كه‌ین، شاری شارستانیه‌ت و ره‌سه‌نایه‌تی و پێشكه‌وتن له‌گشت بوارێكدا.
به‌و بۆنه‌یه‌وه و وێرای جارێكی دیكه‌ی پیرۆزباییمان له خانه‌واده و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و گه‌لی كوردستان، به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانین دووپاتی بكه‌ینه‌وه كه ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌رهه‌مان رێبازی كوردایه‌تی و پارتایه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێداده‌گرین له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی و یه‌كگوتاری سیاسی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان بۆ پاراستن و به‌ھێزكردنی قه‌واره‌ی ھه‌رێمی كوردستان و، دابینكردنی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان كه به‌پێی ده‌ستوور دانیان پیانراوه و چه‌سپاون، له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهانیش زیاتر جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر كار و كۆششی به‌رده‌وام له‌ڕووی سیاسی و دیپلۆماسیه‌وه بۆ وه‌دیھێنانی ته‌واوی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانمان.
سڵاو له‌بیره‌وه‌ری په‌نجاویه‌ك ساڵه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی (11)ی ئاداری مێژوویی..
نه‌مریی و سه‌ربه‌رزیی بۆ شه‌هیدانی رێگای رزگاریی كورد و كوردستان..
سڵاو له گیانی پاكی بارزانی نه‌مر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد..
به‌رز و شه‌كاوه بێت ئاڵای پیرۆزی كورد و كوردستان..
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
11ـی ئاداری 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.