Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:09

پارێزگاری هه‌ولێر : هاووڵاتیان له‌بۆنه‌کانی ئازار و نه‌ورۆز دا ده‌توانن گه‌شتی خۆیان بکه‌ن

کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو،پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كۆبوونه‌وه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆن چه‌ندین پرس و ئه‌گه‌ر و بژارده‌ له‌به‌ر ده‌ست بوون، به‌ڵام كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی گشتی باس نه‌كراوه‌.

پارێزگاری هه‌ولێر راشگه‌یاند، بۆنه‌كانی ئازار و نه‌ورۆز به‌رز راده‌گیرێن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ گردبوونه‌وه‌ روونه‌دات و خه‌ڵك و هاووڵاتیانیش ده‌توانن گه‌شتی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام به‌ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان و پاراستنی ژینگه‌.

هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر داوای له‌ هاووڵاتیان كرد بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆن تایبه‌ت به‌ خۆپارێزیی له‌به‌رچاو بگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.