Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:36

پۆلیسی هه‌ولێر: که‌سێک ده‌ستگیرکرا که‌ویستوویه‌تی هاوسه‌ره‌که‌ی له‌ناو قوتابخانه‌ بکوژێت

هەڕەشەی كوشتنی لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكەش كردبوو
کوردستان TV
100%


رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر، به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11 ى 3 ى 2021 ، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن ئاگاداركرایه‌وه‌ ،  كە هاووڵاتییەك لە گەڕەكی هەولێری نوێ دەیەوێ هاوسەری خۆی بكوژێت و چووبووە ناو قوتابخانەیەك و هەڕەشەی كوشتنی لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكەش كردبوو، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانییان تۆمەتبارەكە بە ناوی (گ.ع.م) دەستگیر بكەن.
هۆگر عه‌زیز گوتیشی، تۆمەتباری ناوبراو، بە چەك رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس ببووەوە، بەڵام هەر زوو قۆڵبەستیان كرد، كە لە كاتی دەستگیركردنیشیدا، دەست بەسەر دەمانچەیەك و مەخزەنێك و كلاشنكۆفێك و هەروەها سێ مەخزەن و 83 فیشەكی زیندوودا گیرا .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: دواتر تۆمەتبارەكە و چەكەكان و فیشەكەكانیش رادەستی بنكەی پۆلیسی راپەڕین كران بە مەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەكە.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.