Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 04:15

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا: له‌ باره‌ی دانوستانی ئه‌تۆمی تۆپه‌که‌ له‌ گۆڕه‌پانی ئێراندایه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ هه‌لومه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، هیچ سازشێك ناكه‌ن و رایگه‌یاند ''له‌ باره‌ی دانوستانی ئه‌تۆمی تۆپه‌كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی ئێراندایه‌''.

ئه‌نتۆنی بلینكن له‌ دانیشتنێكدا كه‌ له‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، باسی له‌ كاره‌ له‌پێشینه‌كانی حكوومه‌تی جۆ بایدن كرد و وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ گوتاری كردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ پێداگرن له‌باره‌ی به‌كارهێنانی دیپلۆماسییه‌ت وه‌ك كاریگه‌رترین و له‌ پێشینه‌ترین ئامراز، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ زۆر ناونیشاندا هه‌نگاویان له‌بابه‌تی شه‌فافییه‌تدا هه‌ڵناوه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ جۆ بایدن به‌ڕوونی هه‌ڵوێستی بنه‌ڕه‌تی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران خستووه‌ته‌ڕوو و هه‌تا ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌لومه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ یه‌ك هه‌نگاو ناگرنه‌به‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ تاران بیسه‌لمێنێت كه‌ جددین له‌ باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هه‌لومه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌.

گوتیشی: ''كاتێك یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بانگه‌وازێكی كرد ئێمه‌ خێرا گوتمان ''باش''، به‌ڵام ئێران گوتی ''نه‌خێر''. تۆپه‌كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی ئێراندایه‌. ئه‌مریكا سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ كشایه‌وه‌، به‌ڵام له‌ قۆناغی دواتردا ئێران به‌ زیاده‌وه‌ له‌ هه‌لومه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌ دووركه‌وته‌وه‌''.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئێران ناتوانێت ببه‌خشرێت له‌ سزاكان و هه‌موو ئه‌و قۆناغه‌ش به‌ دانیشتن له‌سه‌ر مێزێكی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.