له11/3/1970 شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول به سه‌ركردایه‌تى مسته‌فا بارزانى نه‌مر ده‌سكه‌وتێكى دیرۆكى بۆ كوردستانى عێراق به‌ده‌ست هێنا، له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆى ساڵى 1970 دا رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئادار له رادیۆ و ته‌له‌فزێۆنى عێراقه‌وه له‌لایه‌ن سه‌ركۆمارى عێراقه‌وه راگه‌یه‌نراو، بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا شۆڕشێكى كوردستانى، توانى حكوومه‌تێكى ناوه‌ندى خودان هێزێكى سه‌ربازى پۆشته و پڕچه‌ك ناچار بكات، بهرهسمى دان به مافه ره‌واكانى گه‌لى كوردستاندا بنێت، رێككه‌وتننامه‌ى یازده‌ى ئادار دانپێدانانێكى ره‌سمى حكوومه‌تى ناوه‌ندى عێراق بوو، به ده‌سه‌ڵاتێكى ئۆتۆنۆمى بۆ كوردستانى عێراق، كه له‌و قۆناغه‌ى شۆڕشى كوردستان و هه‌لومه‌رجى جیهانیدا، گه‌ر رژێمى به‌عس به راستى جێبه‌جێى بكردایه، ئه‌وا به‌شێكى زۆرى داوا ره‌واكانى گه‌لى كوردستانى به‌دیده‌هێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستاش و ئه‌وساش یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورد، له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا، له پاش یازده‌ى ئاداره‌وه بزاڤى رزگاریخوازى كوردستان چووه قۆناغێكى باڵاتره‌وه، به‌تایبه‌تى له‌وه‌دا كه حكوومه‌تى ناوه‌ندى عێراق بهرهسمى دانى به‌مافه ره‌واكانى گه‌لى كوردستاندا نا ، به‌هۆى یازده‌ى ئاداره‌وه شۆڕشى ئه‌یلول بۆ عێراق و جیهانى سه‌لماند كه بزاڤى كورد له هاوكێشه سیاسییه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌و بگره جیهانیشدا فاكته‌رێكى سه‌ره‌كییه، جێى باسه حزبى به‌عس له 17 ته‌مووزى 1968ه‌وه، له رێگه‌ى كوده‌تایه‌كه‌وه ده‌سه‌ڵاتى عێراقى گرته ده‌ست، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانه‌دا حكوومه‌ت هێرش و له‌شكركێشییه سه‌ربازییه‌كانى بۆ سه‌ر كوردستان و شۆڕشى ئهیلوول توندتر له جاران كرد، به‌ڵام به‌درێژایى ساڵانى 1968 و 1969 سوپاى عێراق به‌ده‌ستى پێشمه‌رگه زیانێكى زۆرى لێكه‌وت و له چه‌ندین به‌ره‌وه، شكستى زۆرى پێكه‌وت، له‌و كه‌ش و هه‌وایه‌دا حكوومه‌تى به‌غدا به‌مه‌به‌ستى وتوێژى ئاشتى په‌یوه‌ندى به مسته‌فا بارزانى نه‌مره‌وه كرد، بارزانى نه‌مریش وه‌كو هه‌موو جاره‌كانى دیكه هیچ كاتێك وتوێژى ئاشتى ره‌ت نه‌كردۆته‌وه، وتوێژ ده‌ستى پێكرد و چه‌ندین دانیشتن و گفتوگۆى قورس و گرانى له خۆگرت و چه‌ندین مانگى خایاند و خودى سه‌ددام جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌وكاتى عێراق چه‌ند جارێك سه‌ردانى سه‌ركردایه‌تى شۆڕشى ئه‌یلولى مه‌زنى كرد، تا له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ پاش ئیمزا كردنى له رادیۆ‌و ته‌له‌فزێۆنه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى فراواندا رێككه‌وتننامه‌كه بهرهسمى راگه‌یه‌نراو، بووه مایه‌ى خۆشى و شادى بۆ گه‌لانى عێراق به كورد و عه‌ره‌ب و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى دیكه‌ش. مێژوونووسان نووسیوویانه مسته‌فا بارزانى نه‌مر باش له سیاسه‌تى گشتى و نیازى حزبى به‌عس تێگه‌یشتبوو، به‌ڵام نه‌یده‌ویست شۆڕشى كوردستان ناوى ئه‌وه‌ى پێوه بلكێت كه ئاشتى و ده‌ستكه‌وتى ئۆتۆنۆمى بۆ كوردستان ره‌ت كردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێگه‌یشتنه‌كه‌ى مسته‌فا بارزانى له جێى خۆى بوو، چونكه له پاش یازده‌ى ئاداره‌وه چه‌ند مانگێكى نه‌خایاند بوو، كه له به‌غداى پایته‌ختى عێراقدا، ئیدریس بارزانى دووچارى هه‌وڵێكى تیرۆر كردن بوه‌وه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا بوو به نوێنه‌رایه‌تى بارزانى نه‌مر چووبووه پایته‌خت بۆ ئه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربان له سه‌ركۆمارى عێراقى پیرۆز بكات، له ئه‌یلوولى هه‌مان ساڵیش‌دا به‌غدا پرۆژه‌یه‌كى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى ڕه‌تكرده‌وه كه داواى ده‌كرد به به‌هاى سه‌د ملێۆن دۆلار ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى په‌ره‌پێدان له‌كوردستاندا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت، كار به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو له رێگه‌ى ژماره‌یه‌ك مامۆستاى ئاینییه‌وه كه ته‌قه‌مه‌نى له جسته‌یان به‌سترابوو، هه‌وڵى تیرۆركردنى مسته‌فا بارزانى رێبه‌رى شۆرش درا ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا بارزانى نه‌مر رازى نه‌بوو، له‌سه‌ر پیلانێك كه له دژى گیانى ئه‌و ئه‌نجامدرابێت، وتوێژه‌كانى ئاشتى كۆتایى پى َبهێنێت، به‌ڵام نیازى حكوومه‌ت دیاربوو، سه‌لماندنى مافه ره‌واكانى كورد نه‌بوو، چونكه رژێمى به‌عس ئاماده نه‌بوو، بارى شارى كه‌ركوكى كوردستان یه‌كلایى بكاته‌وه و بارزانى نه‌مریش ئاماده نه‌بوو له‌سه‌ر بستێكى خاكى كوردستانى عێراق له كه‌ركوك و شنگال و شێخان و خانه‌قین و ناوچه به‌عه‌ره‌ب كراوه‌كانى دیكه سازش بكا، دواجار هه‌مو هه‌وڵه‌كانى سه‌ركردایه‌تى شۆڕشى ئهیلوول بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئاگرى شه‌ڕ له كوردستان و عێراق به فیڕۆ چوو، بۆیه له سه‌ره‌تاى نیسانى 1974ه‌وه، توندتر له جاران هێرشى سوپا بۆ سه‌ر كوردستانى ئۆتۆنۆم ده‌ستى پێ كرده‌وه و له‌وه‌شدا هاریكارى سه‌ربازى سۆڤییه‌تى رۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بوو، به‌ڵام ئاڵوزییهكانى گه‌مه‌ى سیاسى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌راست له سه‌رده‌مى شه‌ڕى سارد دا له وزه‌ى كوردا نه‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.