Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:05

جوتیار عادل: ده‌رگای قوتابخانه‌کان تا دوای نه‌ورۆز داده‌خرێن

کوردستان TV
#7
100%

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: تاكو ئه‌مرۆ هیچ بریار نه‌دراوه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، پێش جه‌ژنی نه‌ورۆزیش لیژنەی باڵای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ لیژنەی باڵای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنا به‌ سه‌رپه‌رشتیی وه‌زیری ناوخۆ و به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستی و وه‌زیرانی دیكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاران و سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كۆبووه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌ورێك بۆ رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا تاوتوێكرا.

دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنا، دكتۆر جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاریدا بە داخستنی دەرگای قوتابخانەکان.

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم گوتی: لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی
کۆرۆنا بڕیاریدا بە داخستنی ده‌رگای ناوەندەکانی خوێندن تەنها بۆ قۆناغەکانی (1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی) تا دوای پشوەکانی نەورۆز کە دەکاتە (25/3/2021)، واتە تەنها قۆناغی پۆلی (12) دوامی ئاسایی خۆیان دەکەن، ئه‌م بریاره‌ش له‌ 12ی ئه‌م مانگه‌ ده‌جێته‌ بواری جێبه‌جێكرد.

گوته‌بێژی حكوومه‌ت روونیكرده‌وه‌، ئه‌و پۆلانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌یی ده‌كه‌ن، ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌چنه‌ قوتابخانه‌.

ڕوونیشیكردەوە، ئەو بڕیارە لە قوتابخانه‌ حکومی و ناحکومییەکان دەگرێتەوە، بەڵام پۆلی 12ـی ئامادەیی خوێندنیان لەناو خوێندنگەكان بەردەوام دەبێت.

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: تاكو ئه‌مرۆ هیچ بریار نه‌دراوه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، پێش جه‌ژنی نه‌ورۆزیش لیژنەی باڵای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه‌، رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر ده‌كرێت.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و عێراق زیادیکردووە، بڕیاریانداوە رێکارەکانی خۆپارێزی توند بکەنەوە.

گوته‌بێژی حكوومه‌ت لە درێژەی وتەكانیدا، جەختیكردەوە كە 25ی هەموو مانگێك حكومەتی هەرێمی كوردستان موچە دابەش دەكات.

سەبارەت بە دانوستاندنەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن و جێگیركردنی پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق هەروەها پرۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: گفتوگۆكان بەردەوامن بەڵام هیچ پێشنیازێكی نوێ لەبارەی بودجەوە نەگەیشتووە بە هەرێم.

گوته‌بێژی حكوومه‌ت گوتیشی، پرۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان قۆناغی باشی بڕیوە و خەرجییەكان ڕێكخراونەتەوە و بەمنزیكانە پرۆژەیاساكە دەگاتە پەرلەمان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.