Erbil 24°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:24

له‌ هه‌ولێر.. بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، ڕێو رەسمێکی تایبەت سازکرا

خەڵات بەسەر چەند کەسایەتییەک دابەشکرا کە ڕۆڵ و کاریگەریان هەبوو لەبواری ئافرەتان
کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەمە 2021.3.10، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و بەرپرسی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی و ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان، لەدیوانی پارێزگا، بەبۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەهاوکاری و هەماهەنگی پارێزگای هەولێر، ڕێورەسمێکی لەژێرناوییشانی "ئافرەت لەسەرکردایەتیدا، داهاتوویەکی یەکسان و مسۆگەر لەجیهانی کوڤید" ڕێکخست.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، باسی لە ڕۆڵ و کاریگەری ئافرەتان كرد لە کۆمەڵگای کوردی و تیشکی خستە سەر قوربانیدان و تێکۆشانی ئافرەتان لەشۆڕش و خەباتی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کوردستان، هەروەها ئاماژەی بە شەهید (خەجە باوە)دا وەکو سیمبولی شێرەژنی قارەمانی هەولێر و قوربانیدانی ئافرەتان لە ڕاپەرینە مەزنەکەی بەهاری ساڵی 1991ی هەولێر و ڕایگەیاند: ئەگەرچی ئەمساڵ بەداخەوە نەتوانرا هیچ کارێکی شایستە بۆ ئەو شێرە ژن و قارمانەی هەولێر بکەین، بەڵام بەدڵنیاییەوە لەداهاتوودا وەک ڕەمزی ڕاپەرین و قوربانیدانی ئافرەتان لەشاری هەولێر لەبەرنامەی کارماندا دەبێت".
دواتر لەلایەن پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و جێگری پارێزگار و ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، خەڵات بەسەر چەند کەسایەتییەک دابەشکرا کە ڕۆڵ و کاریگەریان هەبوو لەبواری ئافرەتان.
ktv

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.