باندێكی گه‌وره‌ی نۆ كه‌سی كه بڕێكی زۆر حه‌ب و مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بوو، له پارێزگای به‌سره ده‌ستگیركران.
عه‌قید نه‌شوان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی مادده هۆشبه‌ره‌كان له هێزی ئه‌منی ڕۆژئاوای به‌سڕه به كوردستان تی ڤی ڕاگه‌یاند:پاڵپشت به چاودێری و زانیاری وورد توانیمان باندێكی گه‌وره‌ی نۆ كه‌سی ده‌ستگیر بكه‌ین كه بڕێكی زۆر حه‌ب و مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێ بوو .
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی مادده هۆشبه‌ره‌كان گوتی: ئه‌و بانده له لێكۆڵینه‌وه‌كان دانیان به‌وه ناوه كه ئه‌وانه بازرگانی گه‌وره‌ی ئه‌و بواره بوونه‌و ڕۆژانه‌ش حه‌ب و كریستاڵیان بۆ ته‌واوی شاره‌كانی عێڕاق هه‌ناردووه،ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی له نێو ماڵی یه‌كێك له‌و مافیایانه دوو منداڵیش داڵده درابون بۆ كاری سێكسی، به‌كارده‌هێندران .
عهقیدنهشوان گوتیشی: ئه‌و بانده له شاره‌كانی دیكه‌ش خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵ بوه‌و ئێستا خه‌ریكی به دوا داچونی ووردین و ده‌بێت ته‌واوی ئه‌و بانده ده‌ستگیر بكرێن.
ئا/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.