Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 13:17

ناتۆ له‌مه‌شق و راهێنان و راوێژ به‌ سوپای عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%

فه‌ریق روكن پیری ئۆلسن نوێنه‌ری ناتۆ له‌ عێراق، رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی سه‌ربه‌ ناتۆ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ مه‌شق و راهێنان و راوێژ به‌ سوپای عێراق، به‌ڵام رۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ناگێڕن.

فه‌ریق روكن پیری ئۆلسن له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ئاسمانیی ئاسیا گوتی: ''هێزه‌كانمان له‌ عێراق له‌ 300 سه‌رباز زیاتره‌، جگه‌ له‌ جه‌نگ ئه‌ركێكمان هه‌یه‌''.

نوێنه‌ری ناتۆ له‌ عێراق، فه‌ریق روكن پیری ئۆلسن باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه‌ له‌ مانگه‌كانی داهاتوودا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ئه‌و دامه‌زراوانه‌ دیاریی ده‌كه‌ن كه‌ مه‌شق و راهێنان و كاری راوێژیان پێ ده‌كه‌ن.

فریق روكن پیری ئۆلسن باسی له‌وه‌یشكرد كه‌ قاسم عه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، داواكاری فه‌رمی پێشكه‌ش كردووه‌ بۆ زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازانی ناتۆ له‌ وڵاته‌كه‌یدا و گوتی: ''به‌دڵنیایییه‌وه‌ ناتۆ له‌ عێراق رۆڵی ئه‌مریكا ناگێڕێت''.

سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ له‌ 18ی شوباتدا رایگه‌یاندبوو: ''به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی عێراق له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر وبه‌رگرتن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش، بڕیارمانداوه‌ ئه‌ركی ناتۆ له‌ عێراق فراوان بكه‌ین. ژماره‌ی كارمه‌ندانمان له‌  500ه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نینه‌ چوار هه‌زار. چالاكی مه‌شقه‌كانمان زیاتر له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی عێراق و له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا ده‌بێت''.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.