Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:15

به‌هۆی نقووم بوونی به‌له‌مێکی گه‌شتیاری له‌ ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان که‌سێک ده‌خنکێت

چاره‌نووسی سێ كه‌سی دیكه‌ش تا ئێستا نادیاره‌ 
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به‌له‌مێكی گه‌شتیاری وه‌رده‌گه‌ڕێت و به‌هۆیه‌وه‌ گه‌شتیارێك گیان له‌ده‌ست ده‌دات و تا ئێستاش چاره‌نووسی سێ گه‌شتیاره‌كه‌ی تر دیار نییه‌.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ شه‌مێران به‌له‌مێك كه‌ چوار گه‌شتیاری هه‌ڵگرتبوو وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌سی خێزانێك كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن  كه‌وتنه‌ ناو به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی ژێر ئاوی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، توانیان ته‌رمی یه‌كێك له‌ گه‌شتیاره‌كان بدۆزنه‌وه‌ كه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی نێره‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد تا ئێستا چاره‌نووسی سێ  كه‌سه‌كه‌ی تری ئه‌و خێزانه‌ نادیاره‌و تیمه‌كانی به‌رگری و فریاكه‌وتن و ژێر ئاوی ده‌ربه‌ندیخان به‌ شوێنیاندا ده‌گه‌ڕێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.