سێ کۆمپانیاکانی پاککردنەوە لە شاری سلێمانی کە گرێبەستی پاککردنەوەی سلێمانیان لە ئەستۆدایه بەهۆی خەرجنەکردنی پشکی پارەکانیانەوە لە کاتژمێر شەشى ئێوارەى دوێنێوە مانیان لە کارکردن گرتووەو شەقام و شوێنە گشتییەکانی نێو شار پڕبووە لە خۆڵ و خاشاک.
نوێنەرى یەکێک لە کۆمپانیاکانی پاككه‌ره‌وه رایدهگهێنێت، لە سەرەتاى ساڵی 2021 ه‌وه گرێبەستى پاککردنەوەى سلێمانى بۆ سێ کۆمپانیاکە نوێ کراوەتەوە، بەڵام تائێستا هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ خەرجنەکراوە، بۆیە مانیان گرتووە.
ده‌شڵێت، له‌ئێستادا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر هێڵن بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت و كۆمپانیاكان ده‌ستبه‌كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه.
جێگای ئاماژه پێدانه ، كۆمپانیاكان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هه‌یه ، مانگانانهش پارەیان لە هاوڵاتیان وه‌رگرتووه .
سلێمانی له‌نێو خۆڵ و خاشاکدا هه‌راسان ده‌بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.