Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:16

یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا لە گەرمیان بەکارھێنرا

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ سێشەممە، یەکەم گوژمەی پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە گەرمیان بەکارھێنرا.


لە مەراسیمێک دا بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و به‌رپرسانی دیكه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، یەکەم گوژمەی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە گەرمیان دەستیپێکرد.


د. سیروان محەمەد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد کە 200 ژەمە ڤاکسینی جۆری 'سینۆفارما'ی چینی بە دەستیان گەیشتوە و ئەمڕۆش وەکو یەکەم وەجبە ژمارەیەک پزیشک و کارمەندی تەندروستی و کارگێڕیی بەشی نەخۆشخانەی قەڵا دەکوترێن.


رونیشیکردەوە: بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی سەرەتا بەو پزیشک و کارمەندانە دەدرێت کە لە ھێڵی یەکەمی رووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنان.


رونیشیکردەوە: بەشێک لە مەڵبەندی تەندروستی گوڵاڵە ئامادە کراوە بۆ پرۆسەی کوتانەکە و ئیدارەی مەڵبەندەکە بە تەنسیق لەگەڵ بەشی کوتانی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی و بەشی نەخۆشخانەی قەڵا، پرۆسەکە بەڕێوەدەبەن.


ھاوکات سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، جەلال شێخ نوری، لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە ستافی تەندروستی گەرمیان کرد کە رۆڵی بەرچاویان بینیوە لە روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا، ھیواشی خواست ئەم پرۆسەی کوتانە رۆڵی ھەبێت لە دروستکردنی بەرگری پێویست.


دواتر ژمارەیەک لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و کارگێڕیی بەشی نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا، ڤاکسینەکەیان وەرگرت، سەرەتا د. بینەر ئیبراھیم وەکو یەکەم پزیشک و میلاکی تەندروستی گەرمیان، ڤاکسینەکەی پێدرا.


بڕیارە رۆژانی داھاتوش پرۆسەکە بە پێی خشتەیەکی داڕێژراو بەڕێوەبچێت.

 

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.