Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:22

مانۆڕی سه‌ربازی ئاڵای بیابان له‌ ئیمارات ده‌ستیپێکرد

کوردستان TV
100%

مانۆڕی ''ئاڵای بیابان'' له‌ بنكه‌ی ئاسمانیی زه‌فره‌ ناوه‌ڕاستی ئیمارات به‌ به‌شداری حه‌وت وڵات ده‌ستیپێكرد.

 ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی سعوودیه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌ به‌شداری هێزه‌كانی ئاسمانیی سعوودیه‌ و وڵاتانی دۆست و برا ''مانۆڕی 2021ی ئاڵای بیابان'' له‌ بنكه‌ی ئاسمانیی زه‌فره‌ ناوه‌ڕاستی ئیمارات ده‌ستیپێكردووه‌.

له‌ كاتێكدا باس له‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ كامانه‌ن كه‌ به‌شدارن له‌ مانۆڕه‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ مانۆڕه‌كه‌ تا 25ی ئادار به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌و مانۆڕه‌دا كه‌ به‌سێ قۆناغ ده‌بێت، مه‌شق ده‌كرێت له‌سه‌ر سیناریۆی جۆراوجۆری جه‌نگ له‌ باره‌ی پلاندانان، فڕینی مه‌شقی سه‌ربازیی، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێرش و به‌رگریی دژبه‌ هێرش.

ئاژانسی هه‌واڵی به‌حرێن، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ حه‌وت وڵات به‌شدارن له‌و مانۆڕه‌دا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌حرێن، سعوودیه‌، ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا، هیندستان و كۆریای باكوور-یان له‌نێودایه‌.

هێشتا ئیمارات هیچ راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنی مانۆره‌كه‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.