Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:07

ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شه‌وی رابردووی به‌غدا به‌رزبووه‌وه‌

به‌غدا
کوردستان TV
100%

له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پردی ئه‌لئه‌ئیمه‌ی نێوان ناوچه‌ی كازمیه‌ و ئه‌عزه‌میه‌ی به‌غدا، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. 

شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكێكی ده‌ستی له‌ ناو ته‌نه‌كه‌یه‌كی خۆڵ و خاشاك له‌نزیك نزیك پردی ئه‌لئه‌ئیمه‌ی به‌غدا بووه‌ هۆی كوژرانی ژنێك و برینداربوونی 10 كه‌سی دیكه‌، راسته‌وخۆش دوای رووداوه‌كه‌، سه‌رجه‌م برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌لایه‌ن كارمه‌ندان و پزیشكان و به‌ چاودێری ڕاسته‌وخۆی حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌، نه‌شته‌رگه‌ری به‌په‌له‌ بۆ سێ كه‌س له‌ برینداره‌كان كرا. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، برینداره‌كانی دیكه‌ش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌یان جێهێشت و زۆربه‌یان برینه‌كانیان سووك و مامناوه‌ند بوون، به‌ڵام یه‌كێك له‌ برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. 

شه‌وی رابردوو، یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند: نارنجۆكێكی ده‌ستی له‌سه‌ر پردی ئه‌لئه‌ئیمه‌ی نێوان ناوچه‌ی كازمیه‌ و ئه‌عزه‌میه‌ی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، له ‌ئه‌نجامیشدا هه‌شت كه‌س برینداربوون. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.