پاپا فرانسیس له كۆتا سه‌ردانه‌ی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند: لە ناخی دڵەوە سوپاسی هەموو ئافره‌تان بەتایبەت ئافره‌ته عێراقییەکان بکەم.
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان له كۆتا رۆژی گهیشتهكهی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌شتی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: دەمەوێت لە ناخی دڵەوە سوپاسی هەموو ئافره‌تان بەتایبەت ئافره‌ته عێراقییەکان بکەم، کە بوێرانە لەگەڵ بوونی جیاوازیی رەگەزی و ئازارەکان بەردەوامن لە بەڕێکردنی ژیان.
پاپا فرانسیس له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، با رێز لە ئافره‌تان بگرین و پارێزگاری‌یان لێ بکەین، لێگه‌ڕین با ببنە جێگەی گرنگی و بایەخپێدان و هەلیان بۆ بڕەخسێنن.
به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 8 ى 3 ى 2021، رێورەسمی ماڵئاوایی كردن لە پاپای کڵێسا‌ی کاسۆلیکی، پاپا فرەنسیس لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا رێکخراو به‌ره‌و ڤاتیكان به‌ڕێكه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.