Erbil 26°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 08:21

ھاتوچۆی ھەولێر: پشکنین و سەرژمێری بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەکرێت و تۆمار ناکرێن

کوردستان TV
100%


گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی  ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاند، لە ئێستادا ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان تەنھا سەرژمێری و پشكنینیان بۆ دەكرێت و جارێ تۆمار ناكرێن، كاتێكیش ئەو كارە تەواو بوو، ئەوكات وەزارەت بڕیاری لێ دەدات.

فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: ئەو بڕیارەی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكانەوە دراوە، بۆ تۆماركردنیان نییە، بەڵكو بۆ سەرژمێری و پشكنینی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە، ھەر بۆیە دەستمان كردووە بە پشكنین و سەرژمێریی ئەو ئۆتۆمبێلانە و سەرجەمیان پشكنینیان بۆ دەكرێت.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر گوتیشی، ئەوەی بڵاو كراوەتەوە كە گوایە ئەو ئۆتۆمبێلانە بڕیار دراوە تۆمار بكرێن، بەو شێوەیە نییە و ئەوەی بڕیاری لێ دراوە لەلایەن وەزارەتەوە، ئەوەیە كە جارێ تەنھا سەرژمێری و پشكنینیان بۆ دەكرێت.

ده‌شڵێت، دوای سەرژمێریكردن و پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان، ئەوكات وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لەسەر دەدات كە تۆمار بكرێن یاخود نا.

ئەمەش لە كاتێكدایە، دەنگۆی ئەوە بڵاو كرایەوە كە گوایە بڕیار دراوە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان تۆمار بكرێن، بەڵام لە ئێستادا تەنھا سەرژمێری و پشكنینیان بۆ دەكرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.