Erbil 31°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 12:21

پۆلیسی هه‌ولێر: 3 که‌س به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌کردن ده‌ستگیر کران

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌،سێ تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ش.ش.م) و (ح.ف.س) و (م.ح.ف) ده‌ستگیر كرد، كە بە هۆی دەمەقاڵەوە ببووە شەڕیان و هەڵسابوون بە تەقەكردن.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت: تۆمەتبارانی ئاماژەپێكراو، دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (431) لە یاسای سزادان، راگیران و دەستیش بەسەر چەكەكە و ژمارەیەك فیشەكدا گیرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.