ئه‌مڕۆ 8ی مارسه و ڕۆژێكی تایبه‌ته به ئافره‌تانمان و وه‌ك جه‌ژنێكی تایبه‌تی یادی ده‌كرێته‌وه له سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان، ئه‌م ساڵیش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا چالاكییه‌كان وه‌ك پێویست ئه‌نجام نادرێت.
كاتێك گوێت لێده‌بێت ده‌ڵێن رۆژی جیهانی ئافره‌تانه، وا هه‌ست ده‌كه‌یت بۆ پاڵپشتی مافه‌كانی ئافره‌تان و یه‌كسانیان له‌گه‌ڵ پیاوان چالاكی داهێنه‌رانه كراوه، به‌ڵام له راستیدا یه‌كه‌مین ئافره‌تان چالاكی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداوه، ئامانجیان ده‌ستخستنی كاربووه له ره‌وشێكی مرۆیی‌دا.
به‌شێكی زۆری وڵاتانی جیهان ئه‌م ڕۆژه پشووی فه‌رمیه و چالاكی گه‌وره سازده‌كرێت، وه‌ك ئازرباینجان و ئه‌فغانستان و كه‌مبۆدیا و چین و جۆرجیا و توركمانستان و ڕوسیا.
له‌ڕووی مێژووییه‌وه هۆكاری گۆڕینی 8 مارس وه‌ك ڕۆژێكی جیهانی تایبه‌ت به خانمان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1857، كه له‌ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا سه‌رجه‌م كرێكاره ژنه‌كانی كارگه‌یه‌كی قوماش و دوورینی جلوبه‌رگ له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا له‌پێناو زیادكردنی داهات و چاككردنی ژیان و گوزه‌رانیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردنیان خۆپیشاندانیان كرد، به‌ڵام به‌هێز و زه‌برێكی زۆر كه‌وتنه لێدانی ئافره‌ته‌كان و سوكایه‌تی پێكردنیان.
ئه‌م ڕووداوه كاریگه‌ریه‌كی زۆری دروستكرد له‌ڕووی مرۆڤایه‌تیه‌وه و له ساڵی 1907 له‌یادی په‌نجاهه‌مین ساڵڕۆژی خۆپیشاندانی نیویۆرك له ٨ی مارسدا خه‌باتی ژنان بۆ دابینكردنی مافه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژنان خۆپیشاندانیان ڕێكخست، پێشنیاریش كرا بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژێك تایبه‌ت بكرێت به ئافره‌تان، ئه‌م هه‌وڵه‌ش به‌رده‌وام بوو له‌لایه‌ن چه‌ندین ڕێكخرای تری خانمانه‌وه به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرایه‌وه وه‌ك (ژنانی سۆسیالستی ئه‌ڵمان، ژنانی سوسیالیستی كلارا زتكین، ژنانی سوسیالیستی ئۆتریشی رۆژی.. هتد
پاشان له 19ی مارسی ساڵی 1911 خانمانی چه‌ند وڵاتێك ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی وه‌ك ئه‌ڵمانیا، ئۆتریش،دانیمارك، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه له ئۆتریش هێنده ده‌گاته نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س، له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش هێزه‌كانی پۆلیس هێرش ده‌كاته سه‌ریان به لێدان و ده‌ستگیركردن و توندوتیژی بۆ كۆتایی هێنان به خۆپیشاندانه‌كه.
پاش هه‌موو ئه‌م هه‌وڵ و كێشه و كۆششكردنهوهی ژنان، له ساڵی 1913 له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌زگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به ڕۆشنبیری ژن، 8ی مارس ده‌كاته ڕۆژی جیهانی تایبه‌ت به ژنان.
له‌دوای ئه‌م بڕیاڕه‌ش ئافره‌تانی شۆڕشگێڕ له چه‌ندین وڵاتی دیكه له‌م ڕۆژه‌دا له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و نه‌هێشتنی زوڵم و سته‌م خۆپیشاندانیان ده‌كرد، له ساڵی 1921 دا " ئافره‌تانی ئه‌نترناسیوناڵی سێیه‌می كۆمۆنیستی مۆسكۆ ڕۆژی 8ی مارس وه‌ك رۆژی جیهانی ئافره‌ت په‌سه‌ند كرد، له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیش په‌ره‌ی سه‌ند و بۆ به‌شێكی دیكه‌ی وڵاتانی ئاسیا و ئه‌مریكا و چه‌ندینی تر و ئافره‌تان له 8ی مارسدا یادی ئه‌م ڕۆژه‌یان ده‌كرده‌وه.
ساڵی 1857 هه‌زاره‌ها ئافره‌ت رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی نیۆیۆرك و ناره‌زاییان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی له ژێر سایه‌یدا كاری تیا ده‌كه‌ن ، هه‌رچه‌نده پۆلیس به شێوازێكی وه‌حشیانه ده‌ستی له‌و خۆپیشاندانه وه‌ردا ، كه‌چی ئه‌و خۆپیشاندانه سه‌ركه‌وتووبوو له ناچاركردنی به‌رپرسان كه بایه‌خ به پرسه‌كانی ئافره‌ت بده‌ن و بیكه‌نه ناو كاروبار و به‌رنامه‌ی كاری رۆژانه‌یان ، ئه‌وه‌بوو یه‌كه‌م سه‌ندیكای ئافره‌تی كاركه‌ر له رستن و چنین له ئه‌مریكا دوو ساڵ دوای خۆپیشاندانه‌كان هاته دامه‌زراندن ، له هه‌شتی مارسی 1908 دیسان هه‌زاره‌ها ئافره‌تی رستن و چنین رژانه سه‌رشه‌قامه‌كانی نیۆیۆرك و ئه‌مجاره لهتهنانێكی وشك و چه‌پكێ گوڵیان گرته ده‌ست و دروشمی خۆپیشاندانه‌كه‌یان كرده ( نان و گوڵ ) ، ئه‌و خۆپیشاندانه ئه‌مجاره داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كار و كارنه‌كردن به منداڵان و به‌خشینی مافی ده‌نگدان به ئافره‌تان ده‌كرد ، ئه‌و خۆپیشاندانانه بوونه سه‌ره‌تای جولانه‌وه‌ی ئافره‌تان له USA به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تانی چینی ناوه‌ند هاتنه ریزی ئه‌و جولانه‌وانه و داوای مافی سیاسیان كرد به تایبه‌ت مافی ده‌نگدان ، ئه‌وه‌بوو ساڵی دوایی واتا 1909 بۆ یادكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی پێشوو له ئه‌مریكا كرایه رۆژی ئافره‌تان و ئافره‌تانی ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی كۆبنهاگن له دانیمارك كه نوێنه‌ری 17 ده‌وڵه‌ت به‌شداربوون هانی ئافره‌تانی ئه‌وروپایان دا كه رۆژێك بكه‌نه رۆژی جیهانی ئافره‌تان به تایبه‌ت كه ئه‌مریكا رۆژی 8 ی مارسی هه‌ڵبژاردبوو ، كه‌چی ئه‌و رۆژه هه‌ر نه‌كرایه رۆژی جه‌ژنی ئافره‌تان تا له ساڵی 1977 UN داوای له وڵاتانی جیهان كرد كه رۆژێك هه‌ڵبژێرن بۆ جه‌ژنی جیهانی ئافره‌تان ، ئه‌وه‌بوو رۆژی 8ی مارس په‌سند كرا و كرایه رۆژی پیرۆزكردنی جه‌ژن له ئافره‌تان ، له كوردستان ره‌نگه یه‌ك دوو ساڵه به چڕی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌ڵوه‌سته ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و یاده و باسی لێوه ده‌كه‌ن و ده‌زگاكانی حكومه‌تیش له‌و رۆژه نوقڵ و شیرینی دابه‌ش ده‌كه‌ن و پیرۆزبایی له خانمه‌كان ده‌كه‌ن .
ئا\ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.