بەسەر پەرشتی د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم ئەنجومەنی باڵای وەزارەت کۆبووە.
لەو کۆبونەوەیە گفتوگۆ لەبارەی کارنامەی وەزارەت کرا بەتایبەت هێلەگشتیەکانی وەزارەت بەمەبەستی خستنەڕووی پلان و کاری داهاتووی بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکانی وەزارەت.
وەزیری پلاندانان بەئامادەبوانی ڕاگەیاند پێویستە کارو بەرنامەکانی وەزارەت بۆ خزمەتی هاوڵاتیان بێت و هەموو هەوڵێکیش بۆ گەیاندن و جێبەجێ کردنی پرۆژەخزمەتگوزاریەکان بێت بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان.
لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە تاوتوێی چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی هەماهەنگیەکانی نێوان وەزارەت و دامەزراوەکانی حکومەت کرا.
وەزیری پلاندانان: جێبەجێ کردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان بۆ تەواوی هەرێمی کوردستانە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.