به‌پێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی ڤاتیكان، پاپا فرانسیس ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به فه‌رمی له‌گه‌ڵ باوكی ئالان كوردیدا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كۆبووه‌ته‌وه و قسه‌یان له‌باره‌ی دۆخی منداڵانی ئاواره و قوربانییانی شه‌ڕ كردووه، دواتر دیاری‌یان گۆڕیوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند وێنه‌یه‌كی پاپای ڤاتیكان و عه‌بدوڵا كوردی بڵاو بوونه‌ته‌وه، كه له كاتی دیداره‌كه‌دا دیاری ده‌گۆڕنه‌وه، دیاریی باوكی ئالانیش تابلۆیه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگه، كه له‌لایه‌كیه‌وه ته‌رمی خنكاوی ئالان ده‌رده‌كه‌وێ له كه‌ناری ده‌ریادا.
شایانی باسه به‌یانی ئه‌مڕۆ پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه به شكۆوه پێشوازیی لێ كرا، میدیا ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان به گرنگییه‌وه هه‌واڵه‌كه‌یان ڕووماڵ كرد و به‌تایبه‌تی پرس و كولتووری پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان و به‌ها و پره‌نسیپه دیموكراتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕێزدانان و پێشوازیی هه‌رێمی كوردستان له مه‌سیحییه‌كان، به‌رز نرخێندرا و وه‌ك هه‌ڵوێستێكی شایسته‌ی كوردستان لێك درایه‌وه.
پاپای ڤاتیكان هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین قه‌داسی ئایینی له یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر ئه‌نجام دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.