سیروان بارزانی رایگهیاند: سەردانەکەی پاپا فرانسیس، ڕووداوێکی گرنگ و واتابەخشە، بەتایبەتی بۆ قوڵترکردنەوەی گیانی ئاشتی.
سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری شەشی هێزەکانی پێشمەرگە( گوێر و مەخمور) لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەولێر پهیامێكی بڵاوکردوەتەوە نووسیوویهتی: بەشداریکردنمان لە ڕێوڕەسمی قەداسەتی پاپا فرەنسیس لە یاریگای نێودەوڵەتی فرانسۆ حەریری لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان .
کە یەکەمین جارە پاپای ڤاتیکان سەردانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکات ، بێگومان ئەمە ڕووداوێکی گرنگ و واتابەخشە، بەتایبەتی بۆقوڵترکردنەوەی گیانی ئاشتی و برایەتی و پێکەوە ژیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.