Erbil 33°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:25

لەشاری هەولێر پاپای ڤاتیکان نوێژی گەورەی یەکشەممەی ئەنجامدا

کوردستان TV
#7
100%

بەیانی ئەمڕۆ پاپا فرانسیس بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان بە شکۆوە پێشوازیی لێ کرا.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پاپا فرانسیس لەیاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری لەهەولێر و  بە بەشداریی 10000 (دە) هەزار کەس، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومی و حیزبی نوێژی گەورەی یەکشەممەی لە یاریگای شه‌هید فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر ئەنجامدا و ژمارەیەک رێوڕەسمی ئاینی و دوعای تایبەتی شوێنکەوتوانی مەسیحی ئەنجامدا.

هه‌ر ئه‌مرۆ پاپا فرانسیس شاری موسڵ و بەسەرکردنەوەی مەسیحییەکانی ئەو شارە و ئەنجامدانی مەراسیمی نوێژ و دوعا لە کەنیسەیەکی دێرینی ئەو شارە، پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان گەڕایەوە شاری هەولێر.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی 3ی 2021، پاپا فرانسیس لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و كۆبووەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.