Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:05

نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە جلی کوردییەوە پێشوازی له‌پاپا ده‌کات

کوردستان TV
100%


نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە بەرپرسان لە یاریگەی فرەنسۆ هەریری.
دوای كه‌مێكی دیكه‌ش ،پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان بە ئامادەبوونی 10 ھەزار كەس لە یاریگای فەرەنسۆ ھەریری بەشداری لە نوێژی بە كۆمەڵی كریستیانەكان ده‌كات به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت،  جنین بلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق ، قونسوڵی وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان، پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان، نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان و ئایین و ئاینزاكه‌كان. 
له‌و مه‌راسیمه‌دا، جێنین پلاسخارت، نوێنەری نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق بە جلی کوردییەوە چووە بۆ پێشوازی لە پاپا فرانسیس ، پاپای ڤاتیكان.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی 3ی 2021، پاپا فرانسیس لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێم كۆبووەوە، پاشان سەردانی مووسڵ و قەرەقوشی كرد.
پاپا فرانسیس له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ سه‌ردانی ئه‌وانی له‌بیر نه‌چۆته‌وه‌ و به‌هۆی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌ت، هاتووه‌ته‌ هه‌ولێر و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌.
پاپا فرانسیس بۆ سه‌رۆك بارزانی گوتیشی: كوردستانم له‌بیر نه‌چووه‌، له‌سه‌ر داخوازی ئێوه‌ و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هاتوومه‌ته‌ ئێره‌ و سه‌ردانه‌كه‌ی ئێوه‌ و سه‌رۆك وه‌زیرانم له‌بیر نه‌چووه، ئێوه‌ نه‌ك پێشوازی له‌من، پێشوازیشتان له‌ كریستیانه‌كانیش كرد.
راشیگەیاند: ئێوه‌ له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش كریستیانه‌كانتان پاراست، ئێوه‌ وه‌ك برا پێشوازیشتان له‌ برا كریستیانه‌كان كرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.