Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:22

به‌سڵاو نزاکردنه‌وه‌ پاپا گه‌یشته‌ عه‌نکاوه‌

کوردستان TV
100%


كه‌مێك پێش ئێستا ، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان گه‌یشته‌ شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت .
 پاپا فرانسیس لە عەنکاوە چاوی بە هاووڵاتییانی کریستیان دەکەوێت و دیدارییان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌دات.

 دوای كه‌مێكی دیكه‌ش ،پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان بە ئامادەبوونی 10 ھەزار كەس لە یاریگای فەرەنسۆ ھەریری بەشداری لە نوێژی بە كۆمەڵی كریستیانەكان ده‌كات به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكو ومه‌تی هه‌رێم ، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، جنین بلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق ، قونسوڵی وڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان، پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان، نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان و ئایین و ئاینزاكه‌كان. 

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی 3ی 2021، پاپا فرانسیس لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆك بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێم كۆبووەوە، پاشان سەردانی مووسڵ و قەرەقوشی كرد.
پاپا فرانسیس له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ سه‌ردانی ئه‌وانی له‌بیر نه‌چۆته‌وه‌ و به‌هۆی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكومه‌ت، هاتووه‌ته‌ هه‌ولێر و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌.
پاپا فرانسیس بۆ سه‌رۆك بارزانی گوتیشی: كوردستانم له‌بیر نه‌چووه‌، له‌سه‌ر داخوازی ئێوه‌ و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هاتوومه‌ته‌ ئێره‌ و سه‌ردانه‌كه‌ی ئێوه‌ و سه‌رۆك وه‌زیرانم له‌بیر نه‌چووه، ئێوه‌ نه‌ك پێشوازی له‌من، پێشوازیشتان له‌ كریستیانه‌كانیش كرد.
راشیگەیاند: ئێوه‌ له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش كریستیانه‌كانتان پاراست، ئێوه‌ وه‌ك برا پێشوازیشتان له‌ برا كریستیانه‌كان كرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.