سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پەیکەری پێشمەرگەی وەک دیاری پێشکەشی پاپا فرانسیس ، پاپای فاتیكان کرد.
لە ناسنامەی پەیکەرەکەدا وا نووسراوە کە: ئەم پەیكەرە وەك هێمایەكە بۆ قوربانیدان و ئازایەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش كه لەو شەڕەدا پێشمەرگە لەبری هەموو جیهان شەڕی تیرۆری كرد و بە قارەمانێتی و قوربانیدانی خۆی پارێزگاری لە بەهاكان و ژیانی سەرجەم مرۆڤایەتی كرد.
ڕۆژی یەكشەممە 7ـی شوباتی 2021 لە شاری هەولێر سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان و كاسۆلیكەكانی جیهان كرد.
لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا پاپا فرانسیس، دوای گه‌یشتنی بۆ هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سوپاسی تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ پاراستنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و هێنانه ئارای ره‌وشی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه له نێوانیاندا.
هەر لەو دیدارەدا پاپا فرانسیس بە سه‌رۆك بارزانی ڕاگەیاند: كوردستان‌م له‌بیر نه‌چووه، ئێوه نه‌ك پێشوازی له‌من، پێشوازیشتان له كریستیانه‌كانیش كرد. پاپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێوه له‌كاتی هێرشه‌كانی داعش كریستیانه‌كانتان پاراست، ئێوه وه‌ك برا پێشوازیشتان له كریستیانه‌كان كرد.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست، سه‌ردانی پاپا فرانسیس، برایەتی و پێکەوەژیان لە نێو ئایینەکان پتەوتر بکات و گوتیشی: شانازی بە فەرهەنگی پێکەوەژیانی گەلی كوردستان دەکەین، فەرهەنگی پێکەوەژیانمان برایەتی و خۆشەویستی زیاتر کردووە، بەناوی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان پێشوازیت لێدەکەین و سەردانەکەی ئێوە جێگەی ڕێزی زۆری ئێمەیە.
سەرۆک بارزانی پەیکەری پێشمەرگەی وەک دیاری پێشکەشی پاپا کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.