سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/3/7 لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە قەداسەتى پاپا فرەنسیس، پاپاى ڤاتیکان کرد. لە کاتى دابەزینیدا قەداسەتیان پەنجەى بۆ خاک درێژ کرد و بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى گوت: خۆشحاڵم کە لێرە یەکتر دەبینینەوە.
دواتر لە کۆبوونەوەیەکدا کە مەسروور بارزانى، سەرۆک وەزیران، مستەفا سەید قادر، جێگرى سەرۆک، قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیران و مونا قەهوەچى، سکرتێرى پەرلەمانى کوردستان ئامادەیى بوون، نێچیرڤان بارزانى بەخێرهاتنى قەداسەتى پاپای کرد و گوتى: به ناوى هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستانه‌وه، زۆر به گه‌رمى به‌خێرهاتنى قهداسهتتان ده‌كه‌م. سه‌ردانتان ڕووداوێكى مێژووییى مه‌زنه، جێگه‌ى ئه‌وپه‌ڕى شه‌ره‌فمه‌ندى و خۆشحاڵیى ئێمه و شانازیى هه‌موو گه‌لى كوردستانه.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا نێچیرڤان بارزانى گوتى: بڕواى ته‌واومان به ئازادیى ئایینى و فره‌ئایینى هه‌یه. لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردنى نێوان پێكهاته‌كان، ناسنامه و كولتوورێكى دێرینى كوردستانه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگارى له‌و كولتووره ده‌كه‌ین. ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئاشتى و دیالۆگین، تیرۆر و توندڕه‌وى ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ین هیچ پێكهاته‌یه‌كى ئایینى یان نه‌ته‌وه‌یى له هه‌رێمى كوردستان، ببێته قوربانیى تیرۆر و توندڕه‌وى.
نێچیرڤان بارزانى هەروەها گوتى: پێكهاته‌كانى كوردستان ساڵانێكى زۆر پێكه‌وه به‌ره‌نگارى دكتاتۆرى و تیرۆر بوونه‌وه. پێكه‌وه قوربانیى زۆر گه‌وره‌یان داوه. هه‌موومان پێكه‌وه ڕابردوویه‌كى هاوبه‌شمان هه‌یه. هه‌موومان بۆ ئاینده‌یه‌كى هاوبه‌شى باشتر، پێكه‌وه كارده‌كه‌ین. فره‌یى و پێكهاته ئایینى و نهتهوهیییهكان بۆ هه‌رێمى كوردستان هێز و ده‌وڵه‌مه‌ندین. نامانه‌وێت مه‌سیحى و ئێزدى و هیچ پێكهاته‌یه‌ك كۆچ بكه‌ن و وڵات جێ بهێڵن.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە کە مه‌سیحییه‌كان پێكهاته‌یه‌كى ڕه‌سه‌ن و سه‌ره‌كیى كوردستانن، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئاشته‌وان، ڕۆڵێكى گه‌وره‌یان له بنیاتنان و پێشخستن و پاراستنى وڵات‌دا گێڕاوه و ده‌گێڕن. چى له ده‌ستمان هاتووه، بۆ پاراستنیان درێغیمان نه‌كردووه.
لە کۆتاییشدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان گوتى: سه‌ردانى قهداسهتتان به‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت. بۆ یارمه‌تیدانى كوردستان و پێكهاته‌كانى، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه چاومان له دوعا و پشتگیریتانه.
لاى خۆیەوە قەداسەتى پاپا لە بەشێکى قسەکانیدا گوتى: زۆر سوپاس بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەى لێتان کردین. زۆر دەمێک بوو دەمویست سەرەدانى هەرێمى کوردستان بکەم و خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ بە دەنگ بانگهێشتەکانتانەوە هاتم. زۆر پێزانینم هەیە کە وێڕاى ئەوەى لە شەڕدان بوون، بەڵام پێشوازیتان لە ئاوارە مەسیحییەکان لە مووسڵ و دەشتى نەینەوا و قەرەقووش و لە پێکهاتەکانى دیکە کرد. ئێوە باوەشتان بۆ مەسیحییەکان کردووتەوە.
قەداسەتیان هەروەها گوتى: هاتووم تا پێکەوە لەگەڵ ئێوە دوعا بۆ ئێوە و بۆ مەسیحییەکان و بۆ هەموو مرۆڤایەتى بکەین. دوژمن هات بۆ ئەوەى ئەم وڵاتە تێکبدات، بەڵام ئێوە بە ڕەسەنیى خۆتان خزمەتتان کرد و پێشوازیتان لە ئاوارەکان و پێکهاتەکانى دیکە کرد. شەڕ ڕووخاندن و وێرانکردنە، بەڵام ئێوە دوژمنتان بەزاند و وڵاتەکەتان ئاوەدان دەکەنەوە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا قەداسەتى پاپا گوتى: هاتووم موبارەکەى ئەم خاکە بکەم. ئێوە پاکن، دەستى بەزەییتان بۆ هەمووان درێژ کردووە، بۆ منیش دوعا بکەن. سوپاس بۆ هەموو ئەوەى لەگەڵ هەموو ئایینەکان و هەموو پێکهاتەکان دەیکەن. لە کوردستان ئازادى بەرقەرارە. دووبارە سوپاس بۆ پێشوازیى گەرم و میوانداریتان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.