كه‌مال قلێجدار ئۆغڵوو ،سه‌رۆكی پارتی كۆماری گه‌ل (جه‌ھه‌په) كه بۆ خۆی كوردی عه‌له‌وییه رایگه‌یاند: له رووی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه توركیا به ھۆی سیاسه‌تی ھه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه كه‌وتووته نێو دۆخێكی ناله‌بار و مه‌ترسیدار و چه‌ندین كێشه‌ی گه‌وره به‌رۆكی توركیایان گرتووه.
قڵێجدار ئۆغڵوو گوتی: ده‌سه‌ڵاتی سیاسی توركیا نه ته‌نیا توانای ئیداره دانی باشی وڵاتی نییه، به‌ڵكو ھیچ جۆره ویست و ئیراده‌یه‌كیشی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان نییه.
كه‌مال قڵێجدار ئۆغلوو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بۆ رزگار كردنی توركیا پێویسته ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت و جه‌ھه‌په داوا ده‌كات له پایزی ئه‌مساڵدا ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت.
سه‌رۆكی جه‌ھه‌په له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی كوردیشی كرد و گوتی: ده‌سه‌ڵاتی سیاسی توركیا ده‌یه‌وێت كورد و لایه‌نه كوردییه‌كان كه ده‌نگیان پێ نه‌داوه سزا بدات، گۆشاره‌كانی سه‌ر ھه‌ده‌په و ھه‌ڕه‌شه‌كانی داخستنی ھه‌ده‌په سزادانی 6 ملیۆن كورده و ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی دیموكراسییه.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.