Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 12:04

گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌د‌دین دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین باكووری به‌غدا پایته‌ختی عێراق، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ته‌رمی 20 كه‌سی تیادابوو.

ئه‌حمه‌د ئه‌كره‌م، عه‌قید له‌ هێزه‌كانی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌ددین، راگه‌یاند له‌ نزیك گوندێك له‌ باشووری شاری تكریت‌ ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین‌ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌حمه‌د ئه‌كره‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ته‌رمی 20 كه‌س له‌ گۆڕه‌كه‌دا بووه‌ و ده‌ستیانكردووه‌ به‌ ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان.

ئه‌حمه‌د ئه‌كره‌م تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هێشتا نازاندرێت ئه‌و كه‌سانه‌ له‌لایه‌ن كێوه‌ كوژراون و گوتی: "شوێنی لێدان و گولـله‌ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌رمێك ده‌بیندرێن. گومان له‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌وانه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه‌ كوژرابن".

ئه‌حمه‌د ئه‌كره‌م سه‌رنجیشی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كاره‌كانی ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.