Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:06

ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی جیهانی گرنگییه‌کی تایبه‌ت به‌سه‌ردانه‌که‌ی پاپا فرانسیس بۆ هه‌ولێر ده‌ده‌ن

کوردستان TV
100%

به‌به‌ره‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌  قه‌داسه‌ته‌ی پاپا فرانسیس،  پاپای ڤاتیكان گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌خت و له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌ ئایینییه‌كان پێشوازی لێكرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكی نووسیویه‌تی: پاپا فرانسیس گه‌یشته‌ هه‌ولێرو چه‌ند دیدارێك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان ساز ده‌دات.

هه‌روه‌ها كه‌ناڵی حوڕه‌ی ئه‌مریكی ده‌ڵێت:  پاپا فرانسیس گه‌یشته‌ هه‌ولێرو به‌ئاماده‌بوونی هه‌زاران كه‌س له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی پاكدا ،نزای پیرۆز ده‌كات.

هاوكات ماڵپه‌ڕی رووسیا ئه‌لیۆم نووسویه‌تی: پاپا به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی،سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی پێشوازی لێكراوه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: به‌ده‌یان مه‌سیحی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌ پێشوازی پاپادا بوون.

هه‌روه‌ها سكای نیوزی عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی: سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بۆ هه‌ولێر زۆر گرنگه‌.

شایانی باسه‌ ئه‌مڕۆ به‌سه‌دان میدیای جیهان به‌ بایه‌خ و گرنگییه‌وه‌ باسیان له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بۆهه‌ولێری پایته‌خت كرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.