Erbil 25°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:22

یەکێک لە بریندارەکانی رووداوی ھاتوچۆکەی رانیە گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


شه‌وی رابردوو لە شاری رانیە، روداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاب و ئۆتۆمبێلێکی ئاسایش روویدا.
بەھۆیەوە 14 کەس برینداربوون کە شەش کەسیان کارمەندی ئاسایش بوون و پێنج زیندانیش کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی ئاسایشدابوون برینداربوون و سێ کەسیش لە ئۆتۆمبێلەکەی بەرامبەریان بریندار بوون.
دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، بەھۆی سەختی برینەکەی یەکێک لە بریندارەکان بەناوی سەرکەوت محەمەد کە کارمەندی ئاسایشی قەڵادزێیە گیانی لەدەستدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.