Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:02

سالح مه‌لا عومه‌ر : پێویسته‌ کورد خۆی یه‌کگرتوو بێت و خاوه‌ن یه‌ک هه‌ڵوێست بێت

کوردستان TV
100%

6ی ئازارو گه‌له‌كۆمه‌كی و ئه‌و پرسه‌ له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان دكتۆر صالح مه‌لا عومه‌ر رایگه‌یاند  رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر  و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ سه‌ر دۆزی كورد  كه‌ پشت له‌ كورد كرا , سه‌لمێندرا كه‌ كورد هیچ دۆستێكی نییه‌ , هه‌روه‌ها  ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ كورد وه‌كو ئامرازێك به‌كار ده‌هێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان . شای ئێران كێشه‌ی سنووری هه‌بوو له‌ گه‌ڵ عێراق ، به‌غدا سنووری خۆی له‌ ده‌ستدا , شه‌ری نێوان عێراق و ئێرانیش هۆكاری رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر بوو , كه‌ زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ هه‌ردوولا گه‌یاند . ئه‌و كێشه‌یه‌ش تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ .

روونيشيكردةوة كة وا هه‌ستیان ده‌كرد كه‌ كورد له‌ ناو ببه‌ن , به‌ڵام ئه‌وه‌ نه‌هاته‌ دی و نایه‌ته‌ دی ، ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی كه‌ دووچاری عێراق و ناوچه‌كه‌ بوو , زیاتر هه‌ڵه‌ی سیاسی و ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ بوو كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بیریان ده‌كرده‌وه‌ .

ئاماژه‌شیدا كه هۆكار بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئه‌مه‌ریكا بوو , جه‌زائیر فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی نه‌بووه‌ , هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ ده‌یتوانی ئه‌و كاره‌ رایی بكات .

راپه‌رینی مه‌زنی كورد كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی پشتیوانی كرد ، به‌ڵام پێویسته‌ كورد خۆی یه‌كگرتوو بێت و خاوه‌ن یه‌ك هه‌ڵوێست بێت .

له‌ ناوچه‌كه‌ كوردستان دیموكراسیترین هه‌رێمه‌ ، ئه‌وه‌ بۆچوونی وڵاته‌ زلهێزه‌كانی دونیایه‌ , بۆیه‌ ئه‌و بۆچوونه‌ی وڵاتانی جیهان پێویسته‌ له‌ سه‌ر ئه‌رزی واقیع په‌ره‌ی پێبده‌ین .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.