Erbil 25°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 20:25

پارێزگاری هەولێر: بازگەکان لەگەڵ شاره‌کانی موسڵ و کەرکووک بە داخراوی دەمێننەوە

کوردستان TV
#7
100%

له‌باره‌ی بڕیاری هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له‌ بازگه‌كان، پارێزگای هەولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

1- ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەینەوە، بەیانی ڕۆژی یەکشەمە 2021.3.7، بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی موسڵ و کەرکوک بە داخراو دەمێنەوە.   

2- وێڕای داوای لێبوردن لە هاوڵاتییان و شوفێرانی شارەکەمان، بەهۆی هاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس و پێشوازیکردن لەبەڕێزیان لەشاری هەولێر، داواکارین لەبەشێک لە شەقامە گشتییەکانی هەولێری پایتەخت هاوکاری پۆلیسی هاتوچۆ بکەن و وەک هەمیشە وێنەی جوان و سەردەمیانەی پایتەخت لە میوانداری و میوان دۆستیدا نیشانی جیهان بدەن، هاوکارییتان مایەی سوپاس و ڕێزە.  

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2021.3.6

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.