مستەفا کازمی بە فەرمی رۆژی (6)ی ئاداری هەموو ساڵێکی وەکو رۆژی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە عێراق دیاری کرد.
ئهمرۆ شهممه مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: بەبۆنەی دیداری مێژویی هەردوو جەمسەری ئاشتی و لێبوردەیی، عەلی سیاستانی و پاپا فرانسیس و دیداری ئایندەکان لە شاری مێژوویی ئور، (6)ی ئاداری هەموو ساڵێک، وەک رۆژی نیشتیمانی لێبوردن و پێکەوە ژیان لەعێراق دیاریکرد.
پاپا فرانسیس، دوێنێ ههینی له سهردانێكی مێژووییدا بۆ عێراق، گهیشته بهغدا و له فڕۆكهخانه له لایهن سهرۆك وهزیرانی عێراقهوه پێشوازی لێكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.