Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 12:13

سه‌رۆک بارزانی پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری کریستیانه‌کان له‌ حکوومه‌تی هه‌نگاریا ده‌کات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی شه‌ممه‌ 6ـی ئاداری 2021 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ تریستان ئه‌زبێج وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كریستیانه‌كان له‌ حكوومه‌تی هه‌نگاریا كرد.

555

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ ئیستڤان ئمری، كونسوڵی گشتیی هه‌نگاریا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ بوو، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كریستیانه‌كان له‌ حكوومه‌تی هه‌نگاریا ڕایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی سوپاسگوزاری هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ كه‌شێكی وای ڕه‌خساندووه‌ پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیاندا له‌گه‌ڵ یه‌كتر بژیین. هه‌روه‌ها هه‌نگاریا شانازی به‌وه‌ ده‌كات كه‌ هێزه‌كانی شانبه‌شانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بووه‌ له‌ شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان. سوپاسی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد كه‌ میوانداریی سه‌دانهه‌زار ئاواره‌ و په‌نابه‌ریان كردووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك بارزانی  سوپاسی حكوومه‌تی هه‌نگاریای كرد كه‌ له‌ شه‌ڕی تیرۆریستاندا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بووه‌.

په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاریا ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و دانیشتنه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.