Erbil 13°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 12:48

به‌ره‌ی تورکمانی تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر ئافره‌ته‌ کورده‌که‌ی پردێ ئازاد کرد

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی له‌ساڵی 2020دا، ئافرەتیکی كورد لە شارەدێی پردێ بە ناوی( ژ ، ج ) لە لایەن چەند کەسێكه‌وه‌ دەستدریژی سێكسی كرایه‌ سەر و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردوە،لە سەر دەستدرێژیەکەش سەرۆک بارزانی له‌په‌یامێكدا ھاتە دەنگ و داوای له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرد كه‌تۆمه‌تباران له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ بكرێته‌وه‌ و به‌سزای خۆیان بگه‌ن ، دوای په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی سێ تومەتبار دەستگیرکران بەپێ ماددەی 393 .

دوای ئه‌وه‌ی به‌بریاری دادگا تۆمه‌تباران سزادران و زیندانی كران،  له‌لایه‌ن دادگای تەمیزی بەغداوه‌ بریاری ئازادکردن بۆ تاوانبار(ئیبراهیم محه‌مەد شاكر) دەرکرا ،کە تاونبار لە کاتی دەستدرێژی کردنەکە وینەی تاوانەکە دەگرێت. 
لەم  باره‌یه‌وه‌ (ئا.ئە.ج) پارێزەری سەرەکی که‌یسی ئافرەتەکەی پردێ بە کوردستان تێڤی راگەیاند: به‌ره‌ی توركمانی لە کەرکوک بە پارە لە بەغدا ھەوڵی داوە بۆ ئازاد کردنی تاوانبارئیبراهیم  محه‌مه‌د ،چونکە تاوانبار لە نەتەوەی تورکمانە وھاوکات ئەوه‌شی راگەیاند لە رووی یاساییەوە نابێت یەکسه‌ر ئازاد بکرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: دەبێت بەپێ ماددەی تاوانەکەی سزا وەرده‌گرێت بەڵام دیارە ھەموو شت لە کەرکوک بە سیاسی دەکرێت.

11

هه‌ڵۆ جه‌باری

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.